Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، مژارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاشکرا کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی سێ مژار کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 13-1-2021) مژارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاشکرا کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه (13) كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ تاووتوێكردنی مژارەكانی خوارەوە کۆدەبێتەوە:

• دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.

• پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن.

• راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

2021/1/13