Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی هیوای زووچاکبوونەوە بۆ قوباد تاڵەبانی دەخوازێت

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند: نیگەران بووین بەبیستنی هەواڵی تووشبوونتان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هیوادارین بەزووترین کات چاک ببنەوە. 

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز قوباد تاڵەبانی 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

نیگەران بووین بەبیستنی هەواڵی تووشبوونتان بەڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید - 19).

هیوادارین بەزووترین كات چاك ببنەوە وبە تەندروستیەكی باشتر بگەڕێنەوە نێو خانەوادە و سەر كاری خۆتان و لەخوای گەورە داواكارین هەمیشە لەشساغ و تەندروست بن و لە هەموو ناخۆشیەك بەدوور بن.