هەولێر-KDP.info- به‌پێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باش چووه‌ته پێشه‌وه، به‌شێك له بوودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له جێگای ئه‌وه هاوكاریی دیكه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، له‌وانه ''خۆراك و پیشه‌سازی و سیانه و چه‌ك و جبه‌خانه''. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماری گرنگ له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی پێشمه‌رگه بڵاو ده‌كاته‌وه، جیا له‌وه‌ش، ئه‌و گرنگییه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێشمه‌رگه‌ی ده‌دات په‌یوه‌ندیی به‌و ئارامییه‌وه هەیە كه له سنووری ئه‌و هێزه‌دا به‌ده‌ست هاتووه.
بەشێک لە پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە مووچەیان پێ دەدرێت
ماوه‌یه‌كه هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ كردووه، جه‌بار یاوه‌ر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوە كردووه، لە دوای یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە 2010وە پەیوەندییان لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا هەیە و لە 2013وە هاوکاری کراون، بەڵام لەدوای شەڕی داعشەوە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان زیادی کردووە. یارمەتییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە جگە لە دابینکردنی ئۆتۆمبێل و کەرستەی سەربازی، پێدانی بەشێک لە مووچەی پێشمەرگە بووە کە بە گوتەی عەقید وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانان، هاوپەیمانان تا ئێستا 850 ملیۆن دۆلاریان وەک مووچە خستووەتە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە و لە بوودجەی ساڵی 2021دا ئەمەریکا 166 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دیاری کردووە، ئەوەش بەشی هەموو مووچەی پێشمەرگە ناکات و بەشێک لە پێشمەرگە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە مووچەیان پێ دەدرێت.
ڕۆژی 3-1-2021 عەقید وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، لە کانوونی یەکەمی 2020دا 40 ئۆتۆمبێلی سەربازییان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە دەڵێت: پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە بوودجەی 2021دا خۆراک، سووتەمەنی، کەرەستەی بیناسازی، کەرەستەی پزیشکی و پارچەی یەدەگی چاککردنەوە لەخۆ دەگرێت.
هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر ده‌بێت
له‌باره‌ی جۆری ئه‌و هاوكارییانه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی، سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر ده‌بێت و دواین جار كه هاوكاریی پێشمه‌رگه‌یان كرد، بریتی بوو له ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی". ڕایشیگه‌یاند: دوای شه‌ڕی داعش چه‌ندین لیوای پێشمه‌رگه‌یان پڕچه‌ك كردووه. بۆ ئه‌م ساڵ و مانگی 6 هاوكارییه‌كانیان بۆ ئه‌و لیوایانه زیاتر ده‌بێت كه ویستیان هه‌یه پڕچه‌كیان بكه‌ن و ئه‌مه‌ریكا خۆی له ڕێگای بوودجه‌یه‌كه‌وه پێداویستی بۆ پیشمه‌رگه ده‌كرێت، ئێمه ئاگاداری ئه‌و ورده‌كارییه نین، به‌ڵام بوودجه‌یه‌ك وه‌ك هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه دێت كه كاتی خۆی له 2017 له ئه‌نجامی لێگه‌یشتنێك ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵیان كرد".
گوتیشی: "هیوادارین له زووترین كات هێزی یه‌كگرتوو له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروست بكرێت، ئه‌وه‌ش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه ئه‌نجاممان داوه، بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 هه‌نگاوی باش نراوه، به‌ڵام كاتی ده‌وێت. ئه‌مه‌ش هه‌ر یه‌كێكه له به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانان".
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه، فه‌ریق جه‌مال، ڕایگه‌یاند: به‌ڵێ بۆ ساڵی 2021 برێك بوودجه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئه‌و پارانه ساڵانه بۆمان ده‌نێرن، ئه‌وه‌ش بۆ 14 لیوا و بیناسازی و پیشه‌سازی و مه‌شق ڕاهێنان خه‌رج ده‌كرێن."
هاوكات، لیوا دلێر میرانی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بۆ ئه‌م قۆناغه پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاریی ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌یه، جیا له‌وه‌ش، ئاستی ڕۆشنبیریی سه‌ربازی و ڕێكخستنی زۆر گرنگه، ئه‌مانه ده‌بێت ئاماده‌كارییان بۆ بكرێت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، هاوپه‌یمانان به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه پێشوه‌خته پێت ده‌ڵێن، بۆ ساڵی داهاتوو چیت بۆ ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌یان چییه، كه ئه‌وه‌ی هه‌بووه به‌شێكیان هاوكاری ماددییه و هه‌ندێكی وه‌ك مه‌شق و ڕاهێنانه و به‌شێكیان ئالیاتی سه‌ربازییه، ئه‌وان خۆیان دابه‌شكاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و هاوكارییانه، جاروبار زیاد و كه‌می ده‌كه‌ن و ئه‌وان به‌ڵێنیان داوه سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكه‌ن كه 16 لیوایه، پێشووتر لیوای 1 و 2یان پڕچه‌ك كردووه، بریاره قۆناغ به قۆناغ ئه‌وانی دیكه‌ش بكه‌ن".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێمه له هاوپه‌یمانانی داوا ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه پێویستی به ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هه‌یه وه‌ك ئامێری چاودێریی سنووره‌كان و چه‌كی سه‌ربازی كه ده‌بێت ئێمه له ئاستی ده‌وروبه‌ری خۆمان بین، تا بتوانین به‌ره‌نگاری مه‌ترسییه‌كان ببینه‌وه، به‌تایبه‌ت گرووپه‌كانی داعش".
رایشیگه‌یاند: "ئه‌و پاره‌یەی كه هاوپه‌یمانان ده‌یده‌نه پێشمه‌رگه به شێوه‌ی كاش نییه، به‌ڵكو ورد ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و كارگه‌ی چاکكردنه‌وه‌ی چه‌ك و سیانه و چه‌ك و جبه‌خانه و مووچه‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه دابین ده‌كرێت".
كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی نه‌بووه
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مه‌شق و هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه، لیوا دلێر میرانی ده‌ڵێت: "كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی نه‌بووه و هێشتا ڕاهێنه‌رانه‌رانیان لێره‌ن و كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌م پرسه كاریگه‌ریی نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جیا له‌وه‌ش، ناكرێت دۆخه‌كه ئاوا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا به‌جێ بهێڵدرێت، داعش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر چه‌كداری هه‌بووه خۆ هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه نه‌كوژراون، به‌شێكیان له نێوان سنووری پێشمه‌رگه و سوپای عێراق په‌رشوبڵاو بوون، مه‌ترسییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه، ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێی ده‌گوترێت ناوچه‌ی گه‌رم چۆڵه، نه پێشمه‌رگه و نه سوپای عێراق نه‌چووه‌ته ئه‌وێ، بۆیه له‌و ڕوانگه‌وه ده‌بێت ئه‌و ناوچانه ئیداره بكرێن و ژووری عه‌مه‌لیات دروست بكرێت، هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بكرێت، ئه‌مه‌ش هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا و سوپای عێراقیشی ده‌وێت، چونكه ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌وباره‌وه كراوه ده‌بێت به‌غدا جێبه‌جێیان بكات".
رایشیگه‌یاند: هاتنی جۆ بایدن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌نگه دۆخه‌كه ئیجابیتر بكات، چونكه ڕه‌نگه گۆڕانكاریش له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه هه‌بێت و ئێمه‌ش هه‌فتانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه، له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان و ئاسته‌نگه‌كان ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌زیر و جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له چاودێریی دۆخه‌كه‌دان.
چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لیوا دلێر میرانی، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: هه‌نگاوی باش نراوه بۆ چاكسازی و هه‌نگاوی دیكه‌ش ماوه و له جێبه‌جێكردندان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و خاڵه جێبه‌جێ بكرێت و له یاسای چاكسازیی حكوومه‌تیش چه‌ندین خاڵ ئێمه ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ژمێریارییه و پێداچوونه‌وه به مووچەی خانه‌نشینی و زیندانیی سیاسی و كه‌مئه‌ندامان، دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی ئیداری و ئه‌مانه كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و هه‌نگاوی باشی بڕیوه، ئه‌گه‌ر به‌راوردی ساڵانی ڕابردووش بكرێت پێشمه‌رگه ئێستا به‌هێزتره و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80یه، ئێمه چه‌نده كارمان كردووه بۆ یه‌كسختنه‌وه‌ی ئیداره و پرسی خانه‌نشین و مووچه و چاكسازی له سێكته‌ره‌كانی دیكه. به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه ڕه‌نگه هه‌ر چاوی له‌وه بێت كه كه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كه یه‌ك ده‌گرنه‌وه؟ و ئه‌مه‌ریكا داوای كردووه، بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كه و ئێمه‌ش به‌رده‌وام دراسه‌ی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه بڕیاری سیاسیی ده‌وێت و په‌یامی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بووه چه‌نده ئه‌م دوو یه‌كەیە یه‌ك بگرنه‌وه، ئه‌وان زووتر هاوكاریی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و به‌م په‌یامه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كەکە هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه زیاتر ده‌بێت، جیا له‌وه‌ش، جۆری هاوكاری و قه‌باره‌ی هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌مه‌ش گرنگە."
هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ حه‌ز ده‌كات یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك بگرنه‌وه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ حه‌ز ده‌كات یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك بگرنه‌وه؟ لیوا دلێر میرانی پێی وایه كه به گشتی ئه‌مه‌ریكا هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كات له عێراقدا، چونكه ئه‌و عێراقی ئازاد كردووه و خاڵی دووه‌م كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا ئارامه و ده‌زانێت خه‌ڵكی كوردستان ڕقیان له ئه‌وان نابێته‌وه و ڕێژه‌ی ده‌ستوه‌ردان و ئاژاوه له كوردستان كه‌متره، ئه‌مه‌ش له‌ژێر سێبه‌ری پێشمه‌رگه بووه، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه جیاواز بێت له هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ئاماده‌كردنی: كارزانی سه‌باح هه‌ورامی