ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بازاڕێکی هاوچەرخ لەبری بازاڕی سیمەکە دروست دەکرێت و بەڕێوەبەری شارەوانیی ٦ دەڵێت، لە نایابترین شوێنی هەولێر بازاڕی سپی دروست دەکەین.
شۆڕش عەلی، بەڕێوەبەری شارەوانیی ٦ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بازاڕی سیمەکە گڕی گرت و شوێنەکەی گونجاو نەبوو، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد بازاڕێکی هاوچەرخ لە شونێکی گونجاو دروست بکرێت."
بەڕێوەبەری شارەوانیی ٦ گوتی: "ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە لەسەر ڕووبەری 43هەزار مەتر و لە نایابترین شوێنی هەولێر بازاڕی سپی دروست بکرێت، جگە لەوەش، پارکینگێکی گەورە بۆ وەستانی ئۆتۆمبێڵ دروست دەکرێت."
شۆڕش عەلی ڕوونی کردەوە: "بازاڕی سپی نەخشەکەی تەواو بووە و لە قۆناغی تەندەرینە، بەڵام پارەیەکی زۆری پێویستە کە زیاتر لە 10ملیار دینارە و، هەموو پێوەرەکانی بازاڕی تێدایە."
قائید میرۆ