هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7 ى 1 ى 2021 ، هاوپه‌یمانان كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ئه‌م هاوكارییه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوو گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و ئەمڕۆش لە مەراسیمێکدا بە بەشداریی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان، ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێن.
هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بریتین له: ئۆتۆمبێلی جۆری ھه‌مەر، ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی سەربازی، چەند جۆرە کەرەستەیەکی دیکەی سەربازی.