Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانی فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەولێر-KDP.info- نووسینگەی رۆژنامەوانی فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

سایتی میللەت كە دەزانین لەلایەن چ كەسانێكەوە پاڵپشتی لێ دەكرێت، هەواڵێكیان لەسەر زاری بەڕێز فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی بڵاوكردۆتەوە گوایە له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌ مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاندووه،‌ كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی خراپترین كابینه‌ی حكومه‌تی كوردی بووه‌.

وەك نووسینگەی سكرتێری مەكتەبی سیاسی سەرتاپای ئەم قسانە رەت دەكەینەوە كە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەكیان نییە. داواش لەو كەسانە دەكەین كە درۆ و چەواشەكاری بڵاو دەكەنەوە چیتر یاری بە عەقڵى خەڵكی كوردستان نەكەن و بۆ چەند لایك و كۆمێنتێكی زیادە ڕاستگۆیی خۆیان لەدەست نەدەن، ئەگەر هەیانبێ.

 

نووسینگەی رۆژنامەوانی فازل میرانی 

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

2020/12/29