Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە، كە كۆبوونەوەیەكی نائاساییە بۆ پەسەندكردنی بودجە، بەڵام بە ھۆی ناكۆكییەوە، زەحمەتە بتوانن پەسەندی بكەن.

محەمەد ئەمین فارس، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات و بڕیارە تێیدا بودجەی ساڵی داھاتوو پەسەند بكەن، بەڵام بە ھۆی ناكۆكی لەسەر ماددەكانی بودجە، زەحمەتە بتوانن پەسەندی بكەن.

فارس گوتیشی، چەند ھۆكارێك ھەن حكوومەت ناتوانێ لەسەری بگاتە رێككەوتن، وەكو كورتھێنان و بەھای نەوت و دۆلار و چەند ھۆكارێكی دیكە.

دەشڵێ، بە ھۆی ئەوەی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران دواكەوتووە، تا دەگاتە پەرلەمان و پەسەند دەكرێت، دەچێتە ساڵی نوێ.

 

بڵند ئیبراھیم