بەغدا-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كۆبووه‌وه دواین پێشهاته‌كانی ئه‌منی تاوتوێكرد.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی یه‌په‌گه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێرشه‌كانی یه‌په‌گه بۆ سه‌ر خاكی عێراق ئیدانه كرد كه شه‌وی رابردوو یه‌په‌گه هێرشی كرده سه‌ر خاكی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌روویان بوونه‌وه، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند.
شایه‌نی باسه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه هێزێكی یه‌په‌گه هێرشی كرده سه‌ر خاڵێكی پشنكینی پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشه‌كه تێكشكێندرا.