Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات

هەولێر-KDP.info- د.رێواز فایق حوسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌ڕله‌مانتارانی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی  چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو.

ده‌قی بانگێشته‌كه‌:

پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/12/2، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

 

د.رێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق