Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك دەنگ لەسەر سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەدات

دھۆك-KDP.info- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك رایدەگەیەنێت، بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك كۆببێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر كاندیدی سێ بەڕێوەبەری ناحیە بدرێت.

فەھیم عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی رێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆتایی ھات، كۆمەڵێك پۆستیان لابوو و لێیان وەرگیرایەوە، لەوانە سێ بەڕێوەبەری ناحیە، كە پارێزگا ناوی كاندیدی ھەرسێ بەڕێوەبەری ناحیەی بۆ ئێمە رەوانە كردووە و بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەن كۆببێتەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت".

عەبدوڵڵا گوتیشی: "ئەو بەڕێوەبەرانەی ناحیە، بریتین لە بەڕێوەبەری ناحیەكانی دەركارێ و بامەڕنێ و روڤیا و رۆژی چوارشەممە دەنگیان لەسەر دەدەین".

 

بڵند ئیبراھیم