Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عیدۆ بابەشێخ دەکات

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئێزدی (شێخ عیدۆ باباشێخ)، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانمان پێگەیشت،  بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەرێزەکەی و خزم و ئاشنایانی کۆچکردوو و، بەڕێزان میر و ئەنجوومەنی روحانی و شێخانی ئێزدی و سەرجەم کوردانی ئێزدی دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەیانین.

لە یەزدانی مەزن داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خوی. 

انا لله وانا الیه راجعون.

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموکراتی کوردستان