Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھرووری بۆ KDP: پێنج لیژنە بۆ پێداچوونەوە بە رەوشی پێشمەرگە پێك ھاتوون

هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا، پێنج لیژنە بۆ پێداچوونەوە بە رەوشی پێشمەرگە پێك ھاتوون، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ھەنگاوی باش بۆ چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە نراون.

رێڤینگ ھرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ھەندێ لە خاڵەكانی نێو یاسای چاكسازی، وەزارەتی پێشمەرگەش دەگرێتەوە و چەند ھەنگاوێك بۆ چاكسازی لەنێو ھێزی پێشمەرگەدا نراون، یەكەی ژمێریاریی ھەردوو یەكەی حەفتا و ھەشتا چوونەتە سەر وەزارەتی دارایی و چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی خانەنشینی ھەبووە، كە ھەموویان یەك دەخرێن، هەروەها پێنج لیژنەش بۆ پێداچوونەوە بە رەوشی پێشمەرگە پێك ھاتوون.

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە گوتیشی، ئەو لیژنانەی پێك ھاتوون دەستیان بە كار كردوە بۆ پێداچوونەوە بە فایلی ھەموو پێشمەرگەیەك و ئەوانەی دەمێكە پێشمەرگەن و لە شۆڕش بەشدار بوون و وەك پێویست مافیان پێ نەدراوە، مافەكانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

هرووری هەروەها جەختی كردەوە: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوە و، بە ھاوكاری و ھەماھەنگیی ھاوپەیمانان چەندین ھەنگاوی باش نراون و خەریكە بەرەو سیستم دەچن، چونكە یەكێك لە مەرجەكانی ھاوپەیمانان بۆ ھاوكاریكردنی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجامدانی چاكسازی و یەكخستنی ھێزەكانی پێشمەرگەیە، ئێمەیش وەك پەرلەمان چاودێریی رەوشەكە دەكەین لە یەكگرتنی ھێزی پێشمەرگە و ئەنجامدانی چاكسازی".

 

قائید میرۆ