Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی شارەوانی پاریس سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان هیدالگۆ لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هاوخەمی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە :

بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی،

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر ( فرسەت سۆفی )م بیست بە هۆی کۆڤید-19. هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکی هەولێر، سیاسەتڤانێکی لێهاتوو و دڵسۆزیان لە دەستدا. پاریسیش دۆستێکی بە نرخی لە دەستچوو کە زۆر پەرۆش بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو شارەکە. کە لە ساڵی 2019 ەوە چوارچێوەی پەیماننامەی دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوو شارەکە دانرا.

لە جیاتی خۆم و هەموو دانیشتووانی پاریس، پرسە و سەرەخۆشی گەرم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێز فرسەت سۆفی دەکەم.

 

لە گەڵ ڕێزمدا 

ئان هیدالگۆ 

پاریس