Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دهۆك.. بەم زووانە فەرمانی دەستبەكاربوون بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەردەچێت

دهۆك-KDP.info- دوای دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بە بەڕێوەبەرە گشتییەكان، تا ئێستا دەستیان بە كار نەكردووە، سەرچاوەیەكیش رایدەگەیەنێت، بەم زووانە فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەردەچێت.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیویەتی، بەڕێوەبەرە گشتییە نوێیەكانی دهۆك ناوەكانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، سەرچاوەیەكیش دەڵێ، بەم زووانە فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەردەكرێ.

ئەو سەرچاوەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ماوەیەكە ناوی بەڕێوەبەرە گشتییەكان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە و كێشەیان لە دهۆك نەماوە، ئەوەی ماویشە لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و بڕیارە لە نزیكترین كاتدا دەستبەكار بن.

 

كــاروان بــاعەدری