Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

''پۆلیسی فیدراڵیی عێراقی ڕیگە نادات پەکەکە قاچاخچێتی لە شنگال بکات''

شنگال-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە قەزای شنگال ڕایگەیاند، دوو لیوای سوپای عێراق لەسەر سنووری عێراق و سووریا نیشتەجێ کراون.

ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دوای ڕێککەوتنی حكوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال، پەکەکە و حەشد دڵگرانییەکی گەورەیان پێوە دیارە و لە شنگال هەموو هەوڵێک دەدەن سەر نەگرێ."

گوتیشی: "بەڵام خەڵکی شنگال لێیان بێزار بوون و دەیانەوێ هێزە یاسایی و فەرمییەکان پارێزگاری لە شنگال بکەن، بۆیەشە ئێستا پۆلیسی عێراق  لە سنووری عێراق و سووریا پارێزگاری دەکەن و پەکەکەش بەمە دڵگرانە، چونکە چیتر ڕێگە نادات قاچاخی بکەن".

گوتەبێژی بەناو سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفایش بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، ناردنی ئەو دوو لیوایەی پۆلیسی فیدراڵی بۆ شنگال بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگالە لە نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدادا.

 

کـــــاروان بـــاعەدری