Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سوید دامەزرا

ستۆکهۆڵم-KDP.info- لە ڕۆژی ٢١ی ١١ی ٢٠٢٠دا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ناوەندی ڕەوەندی کورد دامەزرێنرا.

لە ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕەوەندی کوردی سویددا کە کۆپییەکیان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناردووە، هاتووە: "ماوەیەک بوو کار بۆ دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتانی ئەورووپا دەکرا و، دوای ماوەیەک هەوڵدان لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و فینلەندا و نەمسا و فەرەنسا، دواتر ناوەندی ڕەوندەکە لە سوید دامەزرینرا".

ئەوەش هاتووە، ڕاگەیاندنەکە بە سەرپەرشتیی سەرپەرشتیاری کوردانی دیاسپۆرا لە بارەگای بارزانی، تاهیر هەورامی و، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەختیار بەردمان و، بە ئامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوە چوو".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە دراوە کە بە ئامادەبوونی کەسانی لێهاتوو و کۆنفراسەکە بەڕێوە چوو و دەستەیەکی نوێ بۆ ڕەوەندی کورد لە سوید دانرا و بە دڵسۆزانە و هەڵوێستی یەکڕێزیی کوردستانی، کۆنفراسەکە بە کۆتا هات.

کــاروان بــاعەدری