هەولێرـKDP.infoـ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 23 ی تشرینی دووه‌می2020، به‌ڕێز یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، پێدانی هاوكاری سێیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گوتی، هاوكارییه‌كه بڕی ۱۰۰ هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر خێزانێك و ٤۹ هه‌زار خێزان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر لێی سوودمه‌ند ده‌بن. ئه‌م هاوكارییه له چوارچێوه‌ی هاوكاری گشتی حكوومه‌ته به‌سه‌ر ۱٤۰ هه‌زار خێزان له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له بانكه‌كان دروست نه‌بێت هاوكارییه‌كه له 24 بانك دابه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژانه به‌شێك له خێزانه‌كان به كورته‌نامه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، له كاتی سه‌ردان بۆ بانكه‌كان ده‌بێت ڕه‌چاوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌كه‌ی پێ ده‌درێت ده‌بێت ناوی تۆمار كرابێت و ناسنامه‌ی فه‌رمی پێ بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م هاوكارییه به‌و خێزانانه ده‌درێت كه داهاتی مانگانه‌یان كه‌متر بێت له ٤۰۰ هه‌زار دینار و له وانه: منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت، ئافره‌تانی بێوه‌ژن، كه‌مئه‌ندامان، بێكاران، كرێكاران و كرێچیان یان ئه‌و خێزانانه‌ی سه‌رۆك خێزانه‌كه‌یان به‌هه‌ر هۆكارێك له زیندان بێت.
له ماوه‌ی ساڵی 2020 ئه‌وه سێیه‌مین هاوكاری به‌رفراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.