بەردەڕەش-KDP.info- قایمقامی قەزای بەردەڕەش رایگەیاند، لە بەردەڕەش نەخۆشخانەیەكی ١٠٠ قەرەوێلەیی و هەروەها نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتن بە گوژمەی نزیكەی ٤٥ ملیار دینار دروست دەكرێن.
خەلیل مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە قەزای بەردەڕەش دوو نەخۆشخانە دروست دەكرێن یەكێكیان دەستی پێ كرابوو و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانی وەستاوە و چاوەڕێ دەكەین دەستی پێ بكرێتەوە، كە نەخۆشخانەیەكی ١٠٠قەرەوێلەییە و بەشێكیشی جێبەجێ كراوە".
مەحموود گوتیشی: "نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتنیش دروست دەكرێت و ھەموو رێكارەكان گیراونەتە بەر، هەروەها زەوییشی بۆ تەرخان كراوە و كەشفمان رەوانە كردووە، تەنھا ماوە پارە تەرخان بكرێت و دەست بە دروستكردنی ئەویش بكرێت".
قایمقامی قەزای بەردەڕەش باسی لەوەش كرد، نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێلەیی ٤٣ ملیاری بۆ تەرخان كراوە و ئەوەی فریاكەوتنیش ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.
بڵند ئیبراھیم