Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەبدوڵڵا گەدۆ: هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کردنەوەی ئۆفیسەکانی ئەنەکەسە لە عەفرین

عەفرین -KDP.info- ئەندامێ دەستەی سیاسیی ئیئتلافی نیشتمانی لە سووریا دەڵێت، دوای دوو ساڵ لە گرتنەوەی، ئێستا هەوڵێک هەیە جارێکی تر بارەگاکانی ئەنەکەسە لە عەفرین بکرێنەوە.

عەبدوڵڵا گەدۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئیئتلاف مانیعی نییە لە کردنەوەی بارەگاکانی ئەنەکەسە لە عەفرین و هەر ناوچەیەکی تر، بەڵام چاوەڕوانی دەستەی ئەنەکەسەن لە شێوازی کردنەوەیان."

گەدۆ ئاماژەیشی دا: "ئەوان بەشێكن لە ئیئتلاف و دەبێ ئیئتلاف پارێزگارییان لێ بکات و داوامان لە برادەرانی ئەنەکەسە کردوووە لە عەفرین خۆیان ڕێک بخەن و لەگەڵ ئیئتلاف پێکەوە بڕیارێک دەدەین بۆ کردنەوەی ئۆفیس و بارەگاکانیان."

کــاروان بــاعەدری