Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆچکردن لە ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات کەمی کردووە

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران گوتی، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کۆچکردن لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات کەمی کردووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٠ھەزار کەس کەمی کردووە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.

بەرپرسی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران، ئاری جەلال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پارساڵ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەپێی ئەو داتایەی بەردەستی ئێمە کەوتووە زیاتر لە٥٠ ھەزار کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆچی دەرەوەی وڵاتیان کردووە، بەڵام ئێمە ئامارەکەمان بە شێوەیەکی گشتی وەرگرتووە و ئەوانەی لە ھەرێمی کوردسان کۆچ دەکەن ژمارەیان کەمترە لەوانەی لە عێراق کۆچیان کردووە."

ئاری جەلال گوتیشی: "پارساڵ لە ھەموو عێراق و ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥٠ھەزار کەس کۆچیان کردبوو بۆ وڵاتانی جیاجیا، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەکە کەمتر بووە بۆ ٤٢ھەزار کەس، ئەمە لەچاو ساڵی ڕابردوو و ساڵانی پێشتریش ھەر زۆر کەمی کردووە، چونکە ئەوەی ھەیە ھەموو عێراقە تەنھا ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵام ئەمساڵ بە شێوەیەکی گشتی لە ھەرێمی کوردستان کۆچکردن کەمی کردووە."

بڵند ئیبراھیم