Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە (ئەرسەلان بایز) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی دەکات

ھەڤاڵ و برای بەڕێز کاک ئەرسەلان بایز ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو(حاجی برایم بایز).

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ھاوڕێ و  ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢١ـی١١ـی٢٠٢٠