Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕۆژ نووری شاوێس: پاش وەرگرتنی چارەسەر بە تەندروستییەکی باش گەڕامەوە

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژ نووری شاوێس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی چارەسەر و باشبوونی تەندروستیی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئەمە دەقەکەیەتی:

پاش ماوەی دوو مانگ لە عیلاج، شوکر بە سەلامەتی و تەندروستییەکی باش گەڕامەوە کوردستانی خۆشەویست، لێرەوە دەمەوێت بە شێوەیەکی تایبەتی سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک کاکە مەسعوود بارزانی و سەرۆکی ھەرێم کاکە نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاک مەسروور بارزانی بکەم و بخەمە ڕوو بۆ خەمخۆری و پەرۆشییان .

ھەروەھا سوپاسی ھەموو برایانم لە سکرتێر و مەکتەبی سیاسیی پارتیمان و ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشمەرگە و کادیرەکانمان کە بە پەرۆشەوە گشت لایەکیان لە پەیوەندی بوون لەگەڵمدا و لە ھەواڵیان پرسیوم و ھەروەھا سوپاسی کاک کۆسرەت و کاک سەعدی ئەحمەد پیرە و ھەموو ئەو خوشک و برا بەڕێزانە ئەکەم کە ھەواڵیان پرسیوم، خودای گەورە لە بەڵا و ناڕەحەتی بەدووریان بخات و ھەمیشە یار و یاوەریان بێت.

بڵند ئیبراھیم