Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كێ سنووردار بكرێ، كوردستانپارێزەکان یان كوردستانفرۆشیی پەكەكە؟!

هەولێر

پەكەكە وەکو میوانێکی رەزاقوڕس، لە پەیامێکی شەڕخوازانەیدا، بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی بە زمانی هەڕەشەو تاکڕۆیی و خۆسەپێنی، داوا لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات، سنورێک بۆ پارتی دابنرێت.

یٔەو هێزە سەرەڕۆیەی كە لەسەرەتای دروستبوونی گوماناوییانەوە بە هەڵگری دروشمی بەتاڵ بەناوبانگە و، ھەر رۆژە لەسەر پەتێک یاری کردووە و ژمارەیەک گەنجی كوردی لە بەشەكانی كوردستان ھەڵخەڵەتاندووە و زۆریشی لێ بەکوشتدان و توشی یٔازار و یٔەشکەنجە و بەدبەختی ناو بەندیخانەکانی کردوون و زیانی گەورەشی بەدۆزی کورد گەیاندووە، دەبێ لە ھەرێمی کوردستان ستۆپی پێ بکرێت.

پەكەكە ساڵانێكە هێز و سوپای وڵاتان پەلكێشی نێو ھەرێمی كوردستان دەكات و لە هیچ شوێنێكی یٔەو بەشەی كوردستاندا كە لێی هەڵتۆقیوە، جارێك شەڕێکی بۆ بەرژەوەندی خەڵکی یٔەو پارچەیە نەكردووە و بەردەوام کێشەی لەسەر سنوورەکان دروستکردووە بۆ یٔەوەی بیانوو بداتە دەست وڵاتان بۆ بەزاندنی سنووری ھەرێمی کوردستان.

پێویستە بەرپرسانی فیتنە لە قیادەی قەندیل، لەوە تێبگەن ( خۆر هەمیشە لە پشت هەور نامێنێ) هیوابەستن بە دوژمنان، بۆ دژایەتیی یٔیرادەی گەلی كوردستان، یٔاكامەكەی تەنیا دەستخەڕۆیی ‌و شكست ‌و داڕمانی خۆیانە، بۆیە دەبێ پەكەكە سەنگ و وەزنی خۆیان بزانن و چیتر سەبری خەڵکی کوردستان و پێشمەرگەکانی تاقی نەكەنەوە و، واز لە دەستێوەردان و كوێخاگەرێتی لە گوند و شارە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بێنن..

‏‎چونكە لە یٔەگەری بەردەوامییان لە دروستکردنی یٔاڵۆزی و لموزکوتانیان لەناو رێککەوتن و یٔاساییکردنەوەی بارودۆخی شار و شارۆچکەکان و سووربوونیان لە سەر سیاسەتی شەڕفرۆشتن و سیاسەتی ھەڕەشە و خۆسەپێنی، یٔۆباڵی هەموو بەرپرسیارێتیەكی مێژوویی و ڕووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە یٔەستۆی باڵی تووندڕۆی پەكەكە.

وەک لە پەیامەکەی پەکەکەدا دیارەو نایشارنەوە کە گوێ بە هیچ بەرپرسیاریەتیەک نادەن و شەڕیش لە دژی ھەرێمی کوردستان وحکوومەتەکەی بە شەڕێكی رەوادەزانن و، بگرە هەموو هەوڵەكانیان بۆ یٔەوەیە، هەرێمی كوردستان تووشی كارەساتی شەڕ بكەن و دەرگا بۆ دوژمنانی کورد بخەنە سەر پشت و بیانوویان بداتێ بۆ یٔەوەی پتر سەروەریی هەرێمی کوردستان پێشێل بكەن.

یٔینجا پەكەكە، لە درێژایی مێژووی خۆیدا كە هەر خەریكی یٔاژاوەنانەوە و شەڕفرۆشتن بە كورد بووە و لە هەر جێیەك بەرژەوەندییەكی كورد هەبووبێ، یٔەو هەوڵی لەباربردن و لەناوبردنی داوە، یٔێستا یٔیدیعای یٔەوە دەكا، لاشەڕە، لە حاڵێكدا یٔەوەی تا یٔێستا پێشی لە شەڕ و بەڵای گەورەی دڵخوازی پەكەكە گرتووە و نەھێشتوە ھیوای یٔەو میوانە رەزاقوڕسە بێتەدی، حکومەت و لایەنی سیاسی و خەڵکی کۆڵنەدەری ھەرێمی کوردستان بووە، كە سینگفرەوانانە گوێیان لە هەڵسوكەوتی ملهوڕانەی پەكەكە خەواندووە و بەرژەوەندی میللەت و نیشتمانیان خستووەتە سەرووی زۆر شتەوە... 

بۆ یٔەوەی هەمووان لە مەترسییەكانی هەر گرژییەك بەدووربن، پیویستە پەكەكە مۆدیلی سیاسەتكردنی ساڵانی نەوەد و سەرەتای دوو هەزارەكان بگۆڕێت، یٔەوكاتە کە بە چوار جەنگی گەورە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەستی پێكرد، بەڵام یٔایا بەم یٔەتوارانەی ھیج سودێکی بەدۆزی كورد لەباكوور و پارچەکانی دیکەش گەیاند؟ یٔیستاش خەڵكی كوردستان و كۆمەڵە و حیزب و ڕێكخراوەكان لەبەردەم وەڵامی یٔەم پرسیارەدان: یٔایا یٔامانجی كۆتایی پەكەكە لەتەنگ پێهەڵچینینی خەڵک و دامودەزگا شەرعیەکانی ھەرێمی كوردستان یٔەوە نییە خۆی جێگەی حكومەتی هەرێم بگرێتەوە؟ یٔایا سودی نەتەوەی كورد لەو پیلان و بەرنامەبۆداڕێژراوەی دژبەرانی کورد لەڕێی پەکەکەوە چییە؟ پێویستە هەر تاكێكی كورد و کۆمەڵە و لایەنێکی کوردی یٔەم پرسیارە یٔاراستەی پەکەکە بکات، ھەرچەندە نابێ چاوەڕوانی وەڵام بکات چونکە پەکەکە گوێگرتن و وەرگرتنی لە کایەی سیاسیدا لابردوە...