Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەڵوێستێکی ناجوامێرانە

سەلام عەبدوڵڵا

هەڵوێستی پەرلەمانتارانی عەرەب بە شیعە و سوننەوە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە پەرلەمانی بەغدا، جارێکیتر یٔەو راستییەی بۆ گەلەکەمان سەلماند، کە یٔەوان هەمیشە بۆ کورد لە بۆسەدان و هەر هەلێکیان بۆ بڕەخسێت یٔەوا جامی غەزەبیان بۆ سەر گەلی کورد دادەبارێنن و رووی راستەقینەی خۆیان نیشان دەدەن.

رەنگە هەڵوێستی حزبە شیعیەکان بۆ یٔێمە زۆر نامۆ نەبێت، چونکە یٔەوانە یٔامانجی سەرەکی خۆیان، کە دامەزراندنی سیستەمێکی تیۆکراتی مەزهەبییە کە جێگەی هیچ کەس و لایەنێکی تری جگە لە خۆیان تێدا نابێتەوە و هیچ بڕوایەکیشیان بە دیموکراسی و فرەیی و فیدراڵییەت و پێکەوەژیان نییە و یٔەمەش لە رووخانی رژێمەوە بە بەرنامە کاری بۆ دەکەن و بۆ بەدیهێنانی یٔەم خەونەش نەک تەنیا حزبە شیعیەکان هەوڵی بۆ دەدەن، بەڵکوو (66) گرووپ و تاقمی چەکداریشیان بۆ بەجێهێنانی یٔەو یٔامانجە دامەزراندووە و کاری بۆ دەکەن، هەرگیز نەشاردۆتەوە.

کوردیش لە عێراقدا کە بۆ ماوەی سەدەیەکە لە خەبات و تێکۆشاندایە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە زەوتکراوەکانیدا کە خۆی لە دیموکراتی و مافی چارەی خۆنووسیندا دەبینێتەوە بەبێ دوودڵی سیستەمێکی لەو بابەتە بۆ عێراقێکی فرەنەتەوە و فرەمەزهەب و فرەرەنگ قەبووڵ ناکات، بۆیە یٔەو حزبە شیعیانە هەمیشە لە هەوڵی تێکشکاندن و نەهێشتنی یٔیرادەی گەلەکەمانن و بۆ یٔەم مەبەستەش هەموو مێتۆدێک دەخەنەکار، لەوانەش بڕینی مووچە و بودجە کە زوو زوو دەستی بۆدەبەن و بە خراپی سوود لە بارودۆخی یٔابووری کوردستان وەردەگرن.

بەڵام یٔەوەی مایەی سەرسوڕمانە –بەتایبەتی دوای رووخانی رژێم- هەڵوێستی عەرەبە سوننەکانە کە لەتاو هێرشی قڕکردنیان لەلایەن حزبە شیعیەکانەوە روویان کردە هەرێم و هەرێمیش پێشوازی لێکردن و داڵدەی دان، چونکە بەهیچ شێوەیەک نەیاندەتوانی رووبکەنە ناوچە شیعەنشینەکان، چونکە تەنیا لەسەر ناویش بوایە قەتلوعام دەکران، کەچی هەڵوێستی یٔەوانیش تەنیا بەدنمەکی و ناجوامێری بوو. بۆیە یٔیدی دەبێ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان بە سیاسەتەکانی خۆی و بەرژەوەندی بەرامبەریان دابڕێژێت.