Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا،گفتوگۆ دەربارەی وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکا لە هەرێم دەکەن

ھەولێر-KDP. info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/11/12 لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێناندا .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کرد لە هاندانی وەبەرهێنان و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی کرد و داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکای لە هەرێم کرد.