ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/11/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌یه‌كدا بۆ خاوه‌نشكۆ شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه، شاى به‌حرێن، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌لى به‌حرێن كرد بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو میر خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌حرێن و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى.
له نامه‌یه‌كى دیكه‌دا بۆ به‌ڕێز مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌له‌ستین، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌ناوى خۆیان و گه‌لى كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆك عه‌باس و گه‌لى فه‌له‌سین و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سائیب عوره‌یقات، سه‌ركرده و گه‌وره دانوستانكارى فه‌له‌ستینى كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات.