Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی پارێزگاری دهۆکیان کرد

ھەولێر-KDP.info- نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی پارێزگاری دھۆکیان کرد.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە25/10/2020 نووسینگەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی بەڕێز دکتۆر عەلی تەتەر  پارێزگاری دهۆک-یان کرد، هاوکات نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی وێڕای هیوای سەرکەوتن لەئەرکەکانی وەک پارێزگار لەبەڕێوەبردنی کارە فەرمییە ئیدارییەکانی شارەکە هەروەها بۆ زیاتر خزمەتکردنی شاری دهۆک هەموو پشتیوانی و پاڵپشتییەکیان بۆ بەڕێز پارێزگاری نوێی دهۆک دووپاتکردەوە و ئامادەیی هەموو هاوکاری هەماهەنگییەکیان نیشاندا، لای خۆشییەوە بەڕێز دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری شارەکە خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری بەسەردانی کردنی نووسینگەی جەنابی جێگری سەرۆک ڕاگەیاند و بە بایەخەوە ئەم  دیدار و پشتیوانییەی بەرز نرخاند.