Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دوو حەفتەی دیکە ئوڤەر پاسی باعەدرێ دەکەوێتە خزمەتی ھاووڵاتیانەوە

شێخان-KDP.info-  پڕۆژە ڕاگیراوەکانی سنووری قەزای شێخان دووبارە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێتەوە و قایمقامی شێخانیش دەڵێ، پڕۆژەی ئوڤەر پاسی باعەدرێ لە دوو حەفتەی داھاتوودا بەڕووی ھاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.

سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای شێخان بەھۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوون، بەڵام دوای ھەوڵێکی زۆرمان لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای دھۆک بڕیارە بەشێک لەو پڕۆژانە بکەونەوە کار لەوانەش بە گوژمەی چوار ملیار دینار ئوڤەر پاسی باعەدرێ لە دوو حەفتەی داھاتوو تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیان.

قایمقامی شێخان گوتیشی، "ئوڤەر پاسی باعەدرێ پڕۆژەیەکی ستراتیژیە و دەکەوێتە سەر رێگای نێودەوڵەتی دھۆک- ھەولێر و بەتەواوبوونیشی ئاستەنگی ھاتووچۆ لەو سنوورە نامێنێ.

سەردار یەحیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "چەندین پڕۆژەی دیکەی قیرتاوکردن لە سنووری قەزای شێخان جێبەجێدەکرێن و بە تەواوبوونیشیان ھاووڵاتیان سوودمەند دەبن، بڕیاریشە ھەندێک لەو پڕۆژانە لەسەر بودجەی پارێزگای نەینەوا جێبەجێ بکرێن.

 

قائید میرۆ