Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی (د.ڕۆژ نووری شاوێس) وە

ھەولێر-KDP. info-  ماوەیەکە لە ڕێگای سوشیالمیدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە ڕەوشی تەندروستیی ھەڤاڵی بەڕێز، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس، دەکرێت، کە گوایە بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێوە توشی نەخۆشی بووە.

ئێمە لە کاتێکدا سەرجەم ئەو ھەواڵ و زانیارییە ناڕاست و ھەڵبەستراوانە ڕەت دەکەینەوە، ڕایدەگەیەنین کە بەڕێز دکتۆر ڕۆژ بە ھیچ شێوەیەک بەرکەوتەی ئەم ڤایروسە نییە و داواش لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە پابەندی ئیتیک و مۆڕاڵی ڕۆژنامەنووسی بن و لەپێناو پاراستنی میسداقیەتی خۆیان بەر لە بڵاوکردنەوەی ھەر زانیارییەک بگەڕێنەوە بۆ لایەنی فەرمی و پەیوەندیدار.

نووسینگەی ھەڤاڵ دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٤ـی١٠ـی٢٠٢٠