شنگال- KDP.info - ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی دەڵێت، بەگوێرەی ڕیککەوتنەکەی بەغدا و هەولێر لەسەر شنگال، دەبێ هەردوو ئاڵای کوردستان و عێراق لەو شارەدا بەرز بکرێنەوە .
شێخ شامۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا شنگال ناوچەیەکە بەگوێرەی دەستوور مامەڵەی لەگەل دەکرێت و نابێ هیچ هێزێک خۆی بەسەر ئەو شارەدا بسەپێنێت، ڕێککەوتنەکەش بۆ ئەوەیە کاری هاوبەشی هەردوو حکومەت جێبەجێ بکرێت."
شامۆ ئاماژەی دا: "ئاڵای کوردستان بە تەک ئاڵای عێراقەوە لە شنگال بەر دەکرێتەوە، ڕێککەوتنی شنگال بۆ ڕێخۆشکردن و زەمینەسازییە بۆ گەڕانەوەی خەڵکی شنگال و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شارەکە بەپێی پلانی هەردوو حکوومەت."
کاروان باعەدری