Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی، داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات

هەولێر-KDP.infoـ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات یەکتری لە کۆرۆنا بپارێزن بە بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، لە تویتێکدا رایگەیاند، "چەند رۆژی لەدوای یەکە، تووشبوون بە کۆرۆنا بە خێرایی زیاد بووە، هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەر شانە ئەوانی دیکە بپارێزێت. بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستە و دەستکێش لەدەست بکە".

ئەو هۆشیاریدانە لە سەرۆکی حکوومەتەوە لەکاتێکدایە، لە پێنج رۆژی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون. بەگشتی بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیش لەوەتەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستا، 67 هەزار و 184 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 263 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.