Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتمەدار (د.شەفیق قەزاز)

بەڕێزان خانەوادەی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر و روناكبیر(د.شەفیق قەزاز)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و تێكۆشەر(د.شەفیق قەزاز)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و بنەماڵەكە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

خوالێخۆشبوو(د.شەفیق قەزاز) كەسایەتیەكی ناسراو و رۆشنبیر و، خاوەن هەڵوێست و وەفادار بوو بەرامبەر رێبازی كوردایەتی و كاروانی شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان، لەو پێناوەشەدا دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت و تێكۆشان بەردەوام بووە، بۆیە لەدەستدانی زیانێكی گەورە بوو. 

خوالێخۆشبوو بە هۆی توانا و لێهاتوویی چەندین بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ گرتبوو، سەركەوتوانە بە ئەنجامی گەیاندن، لەسەردەمی شۆڕشدا دیپلۆماتكارێكی چالاك و، لە قۆناغی حوکمڕانی حكومەتی هەرێمیشدا وەزیرێكی كارامە بوو، هەروەها لەبواری نووسین و فەرهەنگ و لێكۆڵینەوەشدا جێدەستی دیار و بەرچاوە.

وێرای دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران ودۆست و ھەڤاڵانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوەو جێگای كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون 

 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٣ـی١٠ـی٢٠٢٠