Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هەڤاڵ (نەورەس رەشید)

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر(نەورەس رەشید)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و هەڤاڵی تێكۆشەر (نەورەس رەشید) ئەندامی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتیمان، پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و، ھەڤاڵ و ھاوكارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (نەورەس رەشید) كەسایەتیەكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەر و كادیرێكی چالاك و دڵسۆزی پارتیمان بوو، ھەمیشە دڵسۆزانە و لەخۆبوردوانە بەرپرسیاریەتی و ئەرکەکانی سەرشانی بەئەنجام گەیاندووە. هەروەها وەك نووسەر و لێكۆڵەریش لە بواری بزاڤی رۆشنبیریی و مەدەنیدا رۆڵێكی دیاری هەبووە و، خاوەن قەڵەمێكی بەرچاو و سەنگین بوو.

هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵان و نووسەر و رۆشنبیران و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و خوای گەورە گیانی هەڤاڵی كۆچكردوومان بەهەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون 

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٣ـی١٠ـی٢٠٢٠