زۆر بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی نووسه‌ر و ڕووناکبیر و سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كوردستان (د. شەفیق قەزاز)م پێگەیشت. خوالێخۆشبوو لەو تێكۆشه‌ر و ڕۆشنبیرە پێشەنگ و دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌رانه بوو، كه هەموو ژیان و تەمەن و توانای خۆی بۆ خزمەتی كوردستان لە شۆڕش و خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و ڕووناک‌بیری و ئه‌کادیمیدا بەسەر برد و خزمه‌تێكى زۆر‌ى پێشكه‌ش به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى كرد.
خوالێخۆشبوو له سه‌رده‌مى شۆڕشدا دیپلۆماتكارێكى به‌توانا و لێهاتوو و له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا وه‌زیرێكى سه‌ركه‌وتووى كارامه بوو، له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌كادیمیاى كوردى و له بوارى نووسین و ڕۆشنبیریشدا خزمه‌تێكى به‌رچاوى پێشكه‌ش كرد و جێپه‌نجه‌ى به هه‌موو ئه‌و بوارانه‌وه دیاره، كه خزمه‌تى تێدا كردووه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوسۆز و هاوبەشی خەم و په‌ژاره‌یانم، لە خوای مەزن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌یى و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هه‌مووان ببه‌خشێت. یادى ئه‌و بۆ هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
23/10/2020