Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وه‌زیری ته‌ندروستی، ئاماره‌كانی كۆرۆنای له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا‌ رایگه‌یاند

ھەولێر-KDP.info- جارێكی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا، كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، هه‌زار و 308 كه‌س تووشبوونه‌.

ئه‌مڕۆ دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، جارێكی دیكه‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.

وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئاماره‌كانی كۆرۆنای له‌ 24 كاتژمێری رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه‌ رایگه‌یاند:

6هه‌زار و 451 تێست له‌ 24 كاتژمێری رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌

هه‌زار و 308 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژماره‌یه‌ تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت

246 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

17 كه‌س به‌ هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زیری ته‌ندروستی، ئاماژه‌ی به‌ ئاماری گشتی كۆرۆنا كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

تا ئێستا 589 هه‌زار و 703 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌.

66 هه‌زار و 131 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌

38 هه‌زار و 807 چاكبوونه‌ته‌وه‌

25 هه‌زار و 81 حاڵه‌ت له‌ ژێر چاره‌سه‌ریدان له‌ ماڵ و نه‌خۆشخانه‌كان

2 هه‌زار و 243 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌