ھەولێر-KDP.info- له رووداوێكی سه‌یری هاتووچۆ، كه به ده‌گمه‌ن روو ده‌ده‌ن، دوو خوشك خۆیان به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ردوو شۆفێره‌كه دێنه خواره‌وه و پۆلیسی هاتووچۆ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، کاتژمێر11ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەسەرشەقامی 60مەتری لەیەکتربڕی لەیلا قاسم پێکدادانێکی سووک روویدا، لەنێوان دوو ئوتومبێلی تایبەت، رووداوه‌كه‌ش هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر، رووداوه‌كه بەهۆی هەوڵی دەرچوون بوو لەترافیک لایت، لەگەڵ سووربونی چرا لەلایەن یەکێک لەشوفێرەکان کە لەدواوە بوو، خۆی به ئۆتۆمبێلی پێش خۆی داداوه، شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش خوشكی یه‌كتر بوونه.
فازڵ حاجی ده‌ڵێت: "لەکاتی چوونی پۆلیسی هاتووچۆ بۆلایان، هەردوولا پۆلیسەکەیان تاوانبار کردووە و به پۆلیسه‌كه‌یان گوتووه: ئەگەر تۆزەکی دی گڵۆپی سوورت دانه‌گیرساندبا چی ده‌بوو؟ وەکو ئەوەی کەپۆلیسەکە بەدەست هەموو جارێ چراکان بگۆڕێت نەک بەئۆتۆماتیکی".
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆ، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و رووداوه ده‌گمه‌نه‌ی هاتووچۆ، داوایه‌ك له شۆفێران ده‌كات و ده‌ڵێت: "تکایە رێز لەپۆلیسی هاتووچۆ بگرن".