Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمەریكا ٥٠٠ هەزار دۆلاری دیكەی بۆ نۆژەنكردنەوەی لالش تەرخان كرد

شێخان-KDP.info- بریكاری میری ئێزدییان بۆ كاروباری گەنجان دەڵێ، ئەمەریكا ٥٠٠ هەزار دۆلاری دیكەی بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگای لالش تەرخان كردووە.

میر هەرمان میرزا بەگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە ئێستادا قۆناغەكانی نۆژەنكردنەوەی لالش دەستی پێكردووە و هەوڵەكانیش لەلایەن ئێزدییەكان و حكوومەت و ئەمەریكاوە بۆ نۆژەنكردنەوەی تەواوی پەرستگاكە بەردەوامن.

میرزا بەگ گوتیشی، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا و ڕاوێژكارە ئێزدییەكانەوە، ئەمەریكا ٥٠٠ هەزار دۆلاری دیكەی بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگای لالش تەرخان كرد.

پەرستگای لالش، كە گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگای ئێزدییانە و دەكەوێتە باكووری قەزایی شێخان، ئێزدییەكان لە هەموو جیهانەوە ڕووی تێدەكەن.


كــاروان بـــاعەدری