Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە یاوەری نوێنەری بارەگای بارزانی سەردانی بەغدای کرد

بەغدا-KDP.info- شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی (د.جەعفەر ئیبراھیم) و بە یاوەری نوێنەری بارەگای بارزانی (د.عەرەفات کەرەم) سەردانی بەغدایان کرد.

شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەروکایەتی د.جەعفەر ئیبراھیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بە یاوەری د.عرفات کەرەم نوینەری بارەگای بارزانی سەردانی بەغدایان کرد و، ئامانج لەو سەردانە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوونی دۆخی ئەمنی و رێکخستن و سیاسی ھەڤاڵانی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستانە بەتایبەت دوای سووتانی بارەگای لقی پارتی لە لایەن گروپێکی توندڕۆی لە یاسادەرچوو و ئاژاوەگێڕەوە.

لە میانی سەردانەکەدا شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری نوێنەری بارەگای بارزانی ھەر ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 20_1_2020 کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لەگەڵ ھەڤاڵانی بەرپرس و کارگێڕ و ئەندامانی لق و بەرپرسانی ناوچەکان ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا دواین پێشھاتەکانی سیاسی و رێکخستن، خرایە بەرباس و گفتوگۆ و، ستایشی رۆڵی ھەڤاڵانی پارتی کرا بۆ دانبەخۆداگرتن و ئاستی بەرزیان لە خۆڕاگری و، شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ رووداو و قەیرانەکاندا.

-

-