Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جێگرى سەرۆکى پارتى سەرەخۆشى لە عەبدولخالق بابیرى دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠/١٠/٢٠٢٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز عەبدلخالق بابیرى، ئەندامى سەرکردایەتیى پارتى، بەبۆنەى کۆچى دواییى باوکى خوالێخۆشبوویانەوە، پرسە و سەرەخۆشى لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.

بەڕێزیان وێڕاى دەربڕینى هاوخەمیى خۆیان، هیواى خواست خواى مەزن خوالیخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیى و میهرەبانیى خۆى، سەبوورى و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. لاى خۆیەوە بەڕێز عەبدلخالق بابیرى، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانەوادەکەیانی بۆ بەڕێز جێگرى سەرۆکى پارتى، دووپات کردەوە.