Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھەركی بۆ KDP: ئەم ھەفتەیە حكوومەت راپۆرتی یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمان دەكات

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكوومەت راپۆرتی یاسای چاكسازیی ئامادە كردووە و بڕیارە ئەم ھەفتەیە رەوانەی پەرلەمانی بكات، بۆ ئەوەی پەرلەمان لەبارەی یاسای چاكسازییەوە ئاگاداری ھەنگاوەكانی حكوومەت بێ.

سەعید ھەركی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راپۆرتی خۆی لەبارەی یاسای چاكسازییەوە تەواو كردووە و ئامادە كراوە، بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمانی بكات و بڕیارە لەم ھەفتەیەشدا بۆ پەرلەمانی بنێرێت، بۆ ئەوەی پەرلەمان ئاگاداری كارەكانی حكوومەت بێت لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.

ھەركی گوتیشی: "مەبەستی حكوومەت لە ناردنی ئەو راپۆرتە ئەوەیە، كە لە ھەر وەزارەتێك لیژنە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دروست كراون، بۆ ئەوەی بزانین ھەر وەزارەتێك چ ھەنگاوێكی ناوە و جێبەجێكردنی ئەو یاسایەش گەیشتووەتە چ قۆناغێك، چونكە حكوومەت دەیەوێت پەرلەمان ئاگاداری ھەموو ھەنگاوەكان بێت".

 

بڵند ئیبراھیم