Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەورامی: بۆ سزادانی هێرشبەران لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر هێڵین

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی مێدیاییدا، ئاماژەی بەوە كرد بۆ سزادانی هێرشبەرانی سەر لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا و ئەوانەی ئاڵای كوردستانیان سووتاند، لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر هێڵن.

ئەمڕۆ یەكشەممە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاشكرای كرد، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستانیش، لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر هێڵن بۆ سزادانی هێرشبەرانی سەر لقی پێنجی پارتی لە بەغدا.

هەورامی ئاشكراشی كرد، كە حكوومەتی عێراقیش بەو رووداوە نیگەران و سەركۆنەی كردووە و حەشدی شەعبیش سەركۆنەی هێرشەكەی كردووە.

لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا، هێمن هەورامی گوتی، "هیواداراین  دەسەڵاتی میلیشیا لە یاسادەرچووەكان، لە دەسەڵاتی حكوومتی عێراق زیاتر نەبێ".

دوێنێ شەممە 17/10/2020، ژمارەیەك گێرەشێوێن، لە بەغدا هێرشیان كردە سەر لقی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارەگەی لقیان سووتاند، پێشوەختەش ئاڵای كوردستانیان لەسەر شەقامەكان سووتاندبوو.