Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

راگەیاندراوێک لە حكومەتی هەرێمی كوردستان


حكومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی سووتاندنی یٔاڵای كوردستان و هێرشی سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا شەرمەزار دەكات.

هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر سیمبۆلەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی جێگەی قبووڵكردن نییە.

پێویستە حكومەتی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بارەگای حزبەكان و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە بەغدا وهەر شارێکی دیکە لە هێرشی هەر گرۆپێکی لە یاسا دەرچوو بگرێتەبەر.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مافی خۆی دەزانێت هەموو رێوشوێنێكی یاسایی و رێگەپێدراو بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و دەستكەوتەكانی و رێزگرتن لە یٔاڵای كوردستان بگرێتەبەر.

داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین، رێوشوێنی یاسای لەبەربگرێت وهێرشکاران بە سزای خۆیان بگەێنن تا یٔەم جۆرە کردەوە دزێوانە دووبارە نەبنەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان
2020/10/17
Attachments area