Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. بەشیر حەداد، ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دەکات

هەولێر-KDP.info- د. بەشیر حەداد ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و داوای لێكۆڵینەوە له رووداوەکە و دەستگیرکردن و دادگایى كردنى ئەنجام دەرانی دەکات.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لەلایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرى گێرەشێوێنەوە سوتێرا.

دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دۆخە ھەستیارەی کە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەر دەبێت لە سەر ھەموو لایەک پێویست دەکات کە  بارودۆخەکە بە ئاراستەی ھێورکردنەوە ببرێت نەک ئەوەی ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئاگری تێ بەر بدرێت و سوکایەتی به ئاڵای ھەرێمێکی فیدراڵی دەستووری بکرێت كه سیمبولی پیرۆزی میللەتێکە نەک تەنیا حیزبێک.

حەداد داواش لە حکوومەتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری فیدراڵی دەکات، لێکۆڵینەوە له رووداوەکە و ھاندەرانی و بێدەنگی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن، و ئەو کەسانەش کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا. پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات ھەڵوێست دەربڕن لە رووداوەکە.