بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی كوردستان جەمال بەختیارم پێگه‌یشت. خوالێخۆشبوو هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو، هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به هونه‌ر و خزمه‌تى گەل و نیشتمانەکه‌ى به‌خشى و گه‌نجینه‌یه‌كى نایابى هونه‌رى له دواى خۆى جێهێشت.
پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکار و هەوادارانی دەکەم، هاوبەشی خەمیانم، لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌یى و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامی بە هه‌مووان ببەخشێت. به كار و به‌رهه‌مه‌كانى بۆ هه‌میشه له یادمان ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
16/10/2020