Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"ناوی قایمقامی نوێی شنگال کە ھەولێر و بەغدا لەسەر دانانی کۆکن"

شنگال - KDP.info -  بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال دەڵێت، حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر ناوی قایمقامێک بۆ شنگال ڕێک کەوتوون.

قادر قاچاخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هەردوو حکوومەتی هەرێم و عیراق لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون "خدر ڕەشۆ" کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بوو بکرێتە قایمقامی نوێی شنگال و ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوی پراکتیکیی حکوومەتی عێراقن تا هێزە چەکدارەکان وەدەر بنرێن و ئیدارەی نوێی شنگال دەست بە کارەکانی بکات."

ئاماژەیشی دا: "قایمقام پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا هی پارتییە و پارتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، ئێمە چاوەڕوانی کرداری حکوومەتی عێراقین تا ئەو هێزە نایاساییانە دەربکرێن و ئیدارەی نوێ دەستبەکار بێت."

کاروان باعەدری