Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەمەودوا قوبەی مزگەوتەکان لەسەر شێوەی کڵاو و جەمەدانی کوردی دەبن

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لەمەودوا دروست کردنی مزگەوت شێوازەکەی دەگۆردرێت و دەکرێتە شێوازێکی کوردەواری و چەند رێنمایەکیش ھەیە بۆ ئەوەی مزگەوت دروست دەکات.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "وەزارەتی ئەوقاف بانگەوازێکی کرد بۆ ھەموو دیزاینەرانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لەمەودوا دیزاینی مزگەوتەکان بەشێوەیەکی کوردەواری دروست بکرێن، ٣٠کۆمپانیاش بەشداریان کردووە، لەوانەش ٣ کۆمپانیا دیاری کراون و لەمەودوا ئەوان بڕیار لەبارەی دیزاینی مزگەوتەکان دەدەن.

نەبەز ئیسماعیل گوتیشی، "پێویستە مزگەوتەکان مۆرکی کوردەواریان پێوە بێت، کە قوبەی مزگەوتەکان لەسەر شێوەی کڵاو و جەمەدانی کوردی دەبێت و دوور دەبین لە شێوازی وڵاتان، بەو هەنگاوەش سیمای مزگەوتەکان کوردەواری دەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەشڵێ، "ئەوەی دەیەوێت مزگەوت دروست بکات پێویستە بەپێی رێنمایەکان بێت و زەویەکە ھی شارەوانی بێت و نێوان مزگەوتەکان زۆر بێت، هەوکات ئەوەی دەیەوێ مزگەوت دروست بکات دەبێ پارەی کاشی ھەبێت و ناکرێت کۆیبکاتەوە و رێگە پێدراو نییە.

شایانی باسە لە ھەرێمی کوردستاندا پێنج ھەزار و ٥٦٠ مزگەوت ھەن و لە سێ ھەزار و ١٧٤ مزگەوت گوتاری ھەینییان تێدا دەخوێندرت.

 

بڵند ئیبراھیم