كوێت-KDP.info-سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئه‌لبه‌یان له كوێت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح، میرى كوێت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دووباره به ناوى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له میر و گه‌ل و حكوومه‌تى كوێت كرد و هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خۆى و گه‌لى كوردستانى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو میرى پێشووى كوێت ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له میرى تازه كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و پێشكه‌وتنى بۆ كوێت خواست، لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز میرى كوێتیش سوپاسى هاوسۆزى و سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كوێتیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه مرۆییه‌كانى كوێتى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تایبه‌تیش یارمه‌تییه‌كانى بۆ ئاواره‌كانى سووریا و په‌نابه‌رانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى رۆڵ و كار و چالاكییه‌كانى كونسولخانه‌ى گشتیى كوێتى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه شاندێكى یاوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.