Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەدی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/13 کاتژمێر 11:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت.

پڕدی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجییە لە دەڤەری ڕاپەڕین کە بە کوژمەی دە ملیار و سێسەد ملیۆن دینار ئەنجام دەدرێت. ئەم پردە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکات و لە ڕووی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ جووتیارانی ئەم ناوچەیە بۆ گواستنەوەی بەروبوومەکانیان و گەیاندنی بە بازاڕەکان.

هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکەش لە سنووری دەڤەری ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت.