هەولێر--KDP.info گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق وای كردووه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه‌وه بچێته‌وه قۆناغی جێبه‌جێكردن و چاودێری، یه‌كێك له بڕگه‌كانی (میساقی) نێوده‌وڵه‌تی كه ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ده‌سه‌ڵاتیدایه ببێته لایه‌نی فشار و ناچاركردنی لایه‌نی ڕێككه‌وتن به جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كان. ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕانكاریی هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و بارەیە‌وه ده‌خاته ڕوو.
دوای كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی خۆیان له كوردستان یه‌كێك له ڕه‌خنه‌كان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه كه زیاتر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان ڕوونكردنه‌وه و قسه‌یان هه‌بووه، ئه‌مه نه‌كراوه‌ته‌وه كردار و له‌و بارەیە‌وه نیگه‌رانی هه‌یه، به‌ڵام له دواین ده‌ستپێشخه‌ریی خۆیدا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاته ناو ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال و ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی باشی به‌دوای خۆیدا هێنا, بۆچوونێك هه‌یه كه هۆكاری ئه‌م هاتنه ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه گۆڕانكاری هاوكێشه‌كانی عێراق له نێوان دوو جه‌مسه‌ری زلهێز وای كردووه كه ڕێگاچاره‌سه‌ری سێیه‌م نه‌مێنێت، چونكه پرۆژه‌ی سیاسیی ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره هه‌میشه كاردانه‌وه‌ی یه‌كتری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌م جاره نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك لایه‌نی سێییه‌م هاته ناو پرسه‌كانه‌وه، ڕه‌نگ بێت ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند بێت بۆ گرفته‌كان، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كار بهێنێت، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال، شیمانه ده‌كرێت هه‌نگاوی دیكه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركووك و مه‌خموور و خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه‌ش بێته ئاراوه، ئه‌مه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه له ئاستی ڕێككه‌وتنی سیاسی، چونكه به‌شێكی زۆری سه‌رنجی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌سه‌ر پرسی مافی مرۆڤه نه‌ك ڕێككه‌وتنه‌كان، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه كه گرفت له‌به‌رده‌م عێراقدا نه‌بوونی بڕیاری سیاسیی به‌هێزه له ئاستی حكوومی، بۆیه ئاساییه له بڕیاری چاره‌نووسازی عێراقدا لێکگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بكرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له پرسی دانانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بینرا، ڕه‌نگ بێت ئه‌مه دواده‌رفه‌ت بێت له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی عێراق كه قۆناغی ئاڵنگارییه‌كان تێ په‌رێنێت، چونكه هه‌م ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئیداره پشتیوانیی هه‌نگاوه‌كان ده‌كات، هه‌م لایه‌نی سێیه‌م كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه هاتووه‌ته‌وه مه‌یدانه‌كه‌وه، گرنگه به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر لێکگه‌یشتنی زیاتریان له‌وبارەیە‌وه هه‌بێت.
د. دیندار زێباری، ڕێكخه‌ری هه‌ماهه‌نگیی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، نێرده‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیشه له عێراق، باره‌گای هه‌رێمایه‌تییان له 2005ه‌وه له هه‌ولێر هه‌یه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پرۆسه‌یه‌كی تازه له‌دوای سه‌ددام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووی عێراق، هاته ژووره‌وە، ئه‌و باره‌گایه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه چه‌ند به‌شێكی گرنگی تێدایه، به‌شی سیاسی و مافی مرۆڤ و ته‌ندروستی و ده‌ستووری بۆ پاڵپشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌شی مرۆیی و گه‌شه‌پێدان، له دۆسیه‌ی ئه‌منی و مافی مرۆڤ ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێمه زۆر گرنگه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای خۆیه‌وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كوردستان هه‌یه، بۆ ئێمه UN گرنگیی زۆری بە دوو دۆسیه داوه، فشارمان خستوونه‌ته‌سه‌ر وه‌ك كوردستان و عێراقیش كه هاوكارمان بن، زیاتر وه‌ك هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و داواكاریه‌مان ئاراسته كردوون، به‌تایبه‌ت ڕۆڵی ئه‌وان له عێراق كه ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه، ئێمه له ساڵی 2007 به‌دواوه، بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه بووه كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان، داوای كردووه كه ده‌بێت به به‌رده‌وام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی خۆیان ببینن، چونكه گرفتی ناوچه دابراوه‌كان ڕاسته له چوارچێوه‌ی عێراقه، به‌ڵام گرفتێكی مێژووییه به‌بێ پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌ویش لایه‌نی سێیه‌مه ئاسته‌مه بتوانین، سه‌ركه‌وتوو بین له پرۆسه‌كه".
ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌دواداچوونی كردووه بۆ پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ركه‌وتووه، دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت لای UN هه‌یه له‌و بارەیەوە و ساڵانه ڕاپۆرتی خۆیان له‌و بارەیەوە ده‌نووسن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌م به‌شه یه‌كێكه له به‌شه چالاكه‌كانی UN له كوردستان. د. دیندار زێباری، ده‌ڵێت: "ڕاسته ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو UN له ڕاپۆرته‌كانی خۆی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات كه هه‌وڵ بدات چاره‌سه‌ری گرفتی ئیداره‌ی ناوچه كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بكات و، ئه‌مه ده‌سكه‌وتێکی باشه".
هه‌ربه‌پێی به‌دواداچوونه‌كان بابه‌تی ڕێككه‌وتنی شنگال، له‌لایه‌نی دۆسیه‌ی تایبه‌تی UN له كوردستان ڕێك خراوه و ئاماده‌كاریی بۆ كراوه تا له‌و ڕێگایه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه بكرێت، زێباری، ده‌ڵێت: "ئه‌مه درێژكراوه‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌یه كه UN به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆی هه‌یه ڕاوێژ بدات به حكوومه‌تی عێراق، له هه‌مان كاتدا فشاریش بكات، به‌تایبه‌ت مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مان ته‌نیا ڕاوێژ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ویش نێرده‌ی 5ی وڵاتی زلهێزه، كه ڕاوێژ پێشكه‌ش ده‌كات یانی ئه‌مه بۆچوونی 5 وڵاته زلهێزه‌كه‌یه، بۆیه عێراق ده‌بێت گوێرایەڵ بێت بۆ ڕێنماییه‌كانی UN کە له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گاز بێت، یان ناوچه دابراوه‌كان بێت، یان چۆن پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئێستا باسوخواست له‌سه‌ر ئه‌وه‌یە كه هه‌ندێك دۆسییه هه‌یه له عێراقدا بدرێنه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؛ له‌وانه پرسی مادده‌ی 140 و ڕێككه‌وتنی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و بابه‌تی پاراستنی دیپلۆماتكاره‌كان له عێراق، پرسی نه‌وت و گاز و ده‌ستوور. د. یندار زێباری، ڕایشیگه‌یاند: "یه‌كێك له دۆسییه گرنگه‌كان ئه‌وه‌یه كه UN چاودێریی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له عێراق و كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ش باشه و له مه‌سه‌له‌ی گرفته ده‌ستوورییه‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌وڵی ڕاوێژكردنیان به‌رده‌وامه، ده‌توانن ڕۆڵی باش ببینن، چونكه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن له عێراقدا, بۆیه ئه‌م ڕاوێژكردنه گرنگه، ئه‌و پرسه‌ی ئێوه زۆر گرنگه به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌ندێك دۆسییه هه‌یه گرنگه UN بیانگرێته ئه‌ستۆ؛ له‌وانه پرسی به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هه‌ولێر و به‌غدا، چونكه بیرمان نه‌چێت، له %80ی ئه‌و گرفتانه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، په‌یوه‌ندی به سنووری ئه‌و ناوچانه‌وه هه‌یه كه پێیان ده‌گوترێت سنووری مادده‌ی 140 كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی بۆشاییی ئیداری و ئه‌منی و سیاسییه‌وه لێكه‌وته‌ی خراپی هه‌بووه، له‌و ناوچانه بووه كه داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، له‌و ناوچانه‌یه كه گرفت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات پەیدا ده‌بێت، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و یاسایی به‌پێی ده‌ستووری عێراق، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت ڕۆڵی باش ببینێت."
ڕه‌نگه به‌شێك له تێبینییه‌كان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه بووبێت كه نه‌یانتوانیوه سوود له‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ربگرن كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه پێیان دراوه، هه‌ربۆیه گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌ڵواسراوی مایه‌وه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، زێباری زیاتر قسه ده‌كات و پشتڕاستی ئه‌و قسانه ده‌كاته‌وه و دەڵێت: "دروسته UN ڕۆڵی وه‌ك پێویست نه‌بووه، ناكرێت ئه‌وان ته‌نیا ڕاوێژ بده‌ن و ئه‌وان ده‌توانن سێ مانگ جارێك ڕاپۆرتی خۆیان به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بده‌ن، ناكرێت ئه‌وان له هه‌ر ڕووداوێك بڵێن ''نیگه‌رانین''، یان ''داواكارم''، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌مته‌رخه‌مه به زه‌قی و به فشار ئاگادار بكاته‌وه، یانی خۆ ناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ره‌فگیری نه‌كات له ناحه‌قییه‌كانیش چاو بپۆشێت هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی 140 بینیمان، به‌ڵام له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تا ڕاده‌یه‌ك باشتره له جاران."
به‌پێی زانیاریی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ چاودێریی ڕێككه‌وتنی شنگال ده‌كات، دواتر ڕاپۆرتی خۆی ده‌داته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی، ڕاوێژكاری پێشووی سه‌رۆككۆماری عێراق، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال گرنگ بوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نه عێراقییه‌كان بتوانن گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن پێویست بە لایه‌نی ده‌ره‌كی ناكات، وه‌ك لایه‌نی سێیه‌م بێته پێشه‌وه، چونكه هه‌ندێك جار ئه‌و هاوكێشانه به باشی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان، چونكه ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هه‌یه، بۆیه وا باشتره هه‌ردوولا ڕێك بكه‌ون و باشترین بژارده كه ئێوه كارتان له‌سه‌ر كردووه لایه‌نی سێییه‌مه، زۆر گرنگه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌نێوانیان بێت و له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی شنگال گشتگیر بكرێت بۆ ڕێككه‌وتنی دووقۆڵیی ئه‌منیی ناوچه جێناكۆكه‌كان، و بتوانرێت وه‌ك هه‌مان ڕێككه‌وتن له كه‌ركووك و خانه‌قین بكرێت، به جۆرێك كورد ده‌سه‌ڵاتی باشی هه‌بێت و گرنگترین شت دووركه‌وتنه‌وه‌ی حه‌شدە له‌و ناوچانه و ئەوە زۆر گرنگه بۆ كورد و ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی خۆی ببینێت.''
د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه: ده‌بێت له به‌غداوه بڕیاری به‌هێز بدرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له په‌رله‌مانی عێراق كه‌س نییه پشتیوانیی بكات، كوتله‌ی گه‌وره‌ی له‌پشت نییه ئاسته‌مه بتوانێت بڕیاری گرنگ بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگی كورد هه‌مووی ڕێك خرا ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتنی كۆنكرێتی بكرێت، جارێ شتێكی وا گه‌وره‌مان لێ نه‌بینیوه، هاته كوردستان هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد، چیی كرد؟ به‌س خه‌ڵكی هان دا له‌دژی حكوومه‌ت، پاره‌ی جووتیارانی نه‌ناردووه، مووچه‌ی دوا خستووه، بۆیه ئه‌م حكوومه‌ته كاری قورسی پێ ناكرێت، بۆیه گرنگه لایه‌نی سێییه‌م بێته ئاراوه ئه‌ویش UN و ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره، ئه‌وانیش ده‌توانرێت ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت به مه‌رجێك حكوومه‌تێكی به‌هێز بیكات له به‌غدا.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: ''ڕۆڵی UN زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر به‌جددی بێته ناوه‌وە و هه‌وڵ بدات هه‌ولێر و به‌غدا نزیك بكاته‌وه ئه‌وه بۆ دۆخی كوردستان گرنگه، به‌تایبه‌ت یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی وزه كه ئه‌وان ده‌توانن هاوكاری بكه‌ن، گرنگه هاوكاریمان بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا و گه‌ره‌نتیمان بكه‌ن بۆ ڕێككه‌وتنه‌كان و گرنگه دۆسییه‌ی وزه بدرێته ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگه په‌كه‌كه گرفت بۆ چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بنێتەوە، عه‌لیاوه‌یی ده‌ڵێت: "په‌كه‌كه ده‌بێت ڕه‌چاوی كوردستان بكات، ناكرێت له‌وێ بێت ئه‌وه خاكی په‌كه‌كه نییه تێكۆشانی په‌كه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی عێراقه و كوردستانی عێراق تایبه‌ته به خەڵکی كوردستانی عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌وان یارمه‌تیی خه‌ڵكی كوردستانیان بوێت ده‌رفه‌ت بده‌ن ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت قازانجی هه‌موو لایه‌كی تێدایه."
ڕاپۆرتی شیكاری: كارزان سه‌باح هه‌ورامی