Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی دەکات

بەڕێز کاک ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(سەلما عەلی حەسەن).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبووریتان پێ ببەخشێ و، ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
10/10/2020